zagros news agency

ئێران: ئەگەر رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشی ئیسرائیلى سەرکۆنە کردبا، پێویست بە تۆڵە‌سەندنەوە نەدەبوو

لەگەڵ درێژەی هەڕەشەی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ڕاپۆرتەکانی هەڵسەنگاندنی هەواڵگریی زلهێزەکانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە “هێرشی نزیک”ی ئێران بۆ سەر ئامانجە ئیسرائیلییەکان، ڕووسیا و ئەڵمانیا داوای خۆگرتنیان لە هەردوولا کردووە و ئەمریکاش جەختی لە پشتیوانی “ئاسنین” بۆ ئیسرائیل کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دووپاتیکردەوە کە ئیسرائیل “شەڕانگێزانە و بەرگریکارانە” ئاسایشی وڵاتەکەی دەپارێزێت.
نەتانیاهۆ گوتی: هەرچەندە ئیسرائیل لە غەززە سەرقاڵی شەڕە، بەڵام خۆی بۆ “سیناریۆی تەحەدای لە بوارەکانی دیکەدا” کردووە.
ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریکا و قوبرس، مەشقی هێرشکردنە سەر ئامانجە دوورەکانیان کردووە. ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ئەم هەواڵەی لە ژێر ناوی “ئامادەکاری بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران” بڵاوکردۆتەوە.
سەرەڕای ئەم هەوڵانه نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ئەگەر رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشی ئیسڕائیلی بۆ سەر کنسولخانەی ئێران لە سووریا سەرکۆنە کردبایە، دەکرا ئێران واز لە هێشی تۆڵەسەندنەوە بهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە سووریا، نەتەوە یەکگرتووەکان په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌كان نه‌كردوه‌

سەڵاح

سووریا ڕێژەی هاوردەکردنی کەرەستەی خۆراکی بەرزکردووەتەوە

یاسین

دەستبەسەرکردنی ٣٩ کەس لە تاران بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان

یاسین