zagros news agency

لە ئێران، ڕێژەی لەدایکبوون زۆر دابەزیوە

ساڵح قاسمی، سکرتێری ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی دانیشتوان لە ئێران ڕایگەیاند: “ژمارەی لەدایکبووان لە سەرانسەری ئێران بۆ یەکەمین جارە لە ماوەی ٦٥ ساڵی ڕابردوودا دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و پێشبینی دەکرێت بگاتە ئاستی سفر.”

قاسمی لە کۆبوونەوەی (ئێرانی لاو) لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی بابل ڕوونی کردەوە: ڕێژەی گەشەی دانیشتوان لە ساڵی ٢٠٢٥دا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە بۆ ٤٪ تا ٠.٥٪.

هەروەها هۆشداریی دا لەوەی کە پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئەم ڕێژەیە لە ساڵی ٢٠٣٦دا دەگاتە ٠٪، پێش ئەوەی لە ساڵانی دواتردا بگۆڕێت بۆ ڕێژەیەکی نەرێنی.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە ڕێژەی تەواوی لەدایکبوون لە وڵاتدا لە ٦,٥ منداڵەوە دابەزیوە بۆ ١,٥ منداڵ بۆ هەر دایكێك، ئەمەش زۆر کەمترە لە ڕێژەی جێگرتنەوەی دانیشتوان کە ٢,١ منداڵە، ئەمەش واتای بەردەوامبوونی دابەزینی ژمارەی دانیشتوان دەگەیەنێت.

بە گوێرەی گوتەکانی ساڵح قاسمی، هەریەک لە پارێزگاکانی گەیلان و مازەندەرانی باکوور لەسەرەوەی لیستی پارێزگاکانی ئێرانن کە خاوەن کەمترین ڕێژەی لەدایکبوونن. لەم چواچێوەیەشدا گەیلان ڕێژەیەکی بێوینەی تۆمار کردووە کە گەیشتووەتە تەنیا ٠,٩ منداڵ بۆ هەر ژنێک، لە کاتێکدا مازەندەران نزیکەی یەک منداڵی تۆمار کردووە.

قاسمی وەك لە راپۆرتێكی رووسیای ئەمڕۆدا هاتووە، ئاماژەی بەوەش کردووە کە ڕێژەی پیربوون لە ئێران لە ١٤٪ تێپەڕیوە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئەم ڕێژەیە لە پارێزگاکانی باکوور بۆ زیاتر لە ١٧٪، ئەمەش وای لێ دەکات ببێتە یەکێک لە پیرترین ناوچەکانی وڵاتەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئومێد خۆشناو بۆ زاگرۆس: دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی دەیەم بە گوێرەی هەڵومەرجی نوێ دەبێت

سەڵاح

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

یاسین

مان ستی لە گواستنەوەی مەرموش نزیک دەبێتەوە

یاسین