zagros news agency

ئیسرائیل لە نێو خاکی سووریا بازگەی کاتیی داناوە

 

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، لە چوارچێوەی بەردەوامیی جووڵەی لەشکرکێشیی ئیسرائیل لە باشووری سووریادا، سەربازانی ئەو وڵاتە بە ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە چوونەتە دەڤەری قونەیترا.
ئیسرائیل بە ئامانجی پشکنینی هاتووچۆی هاووڵاتییان، ڕێبەندێکی سەربازیی کاتیی لە گوندی سەیدا داناوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕاگەیەندراون، دوای دانانی ئەو ڕێبەندە، سەربازانی ئیسرائیلی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییان و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکان کردووە. دوای تەواوبوونی پشکنینەکان، بۆ بارەگا و خاڵەکانی خۆیان لە جۆلان گەڕاونەتەوە.
لە هەفتەی ڕابردووشدا، ئیسرائیل ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی سیڤیلی گولەباران کردبوو، کاتێک لە نێو زەوییەکانی کشتوکاڵی گوندی ڕفید لە باشووری قونەیترا گژوگیا کۆ دەکردنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ١٥ پارێزگا کرایە پشووی فەرمی

سەڵاح

ئیسرائیل : ئەگەری ئەوە هەیە لەچەند کاتژمێری داهاتوو ئێران هێرشی مووشەکی ئەنجام بدات

گوران

لە سەرۆکایەتی هەرێم پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا کرا

یاسین