zagros news agency

پزیشکانی بێ‌ سنوور: پەنابەرانی گەڕاوەی ئەفغانستان لەوپەڕێ بێدەرەتانی دان

 

ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا هۆشدار دەدات زۆربەی ئەو پەنابەرە ئەفغانستانییانەی بە شێوەی بەکۆمەڵ لە پاکستان دەرکراون، لە کەمپی کاتی و بێ پەناگەی گونجاودا نیشتەجێ کراون و دەستگەیشتنیان بە خزمەتگوزاریی تەندروستی، ئاوی خواردنەوەی پاک و خۆراک زۆر سنووردارە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، دەرکردنی بەزۆری کۆچبەرانی بێ بەڵگەنامە، ئەو کەسانەی کارتی وڵاتینامەی ئەفغانستان و کارتی تۆمارکردنی کاتییان هەیە گرتووەتەوە؛ بەهۆی سەختیی سەرمای زستان لە ناوچەکەدا دۆخەکە زۆر مەترسیدار بووە.
پزیشکانی بێ سنوور دووپاتی کردەوە بەبێ پەناگەی پێویست، چاودێریی پزیشکی و خۆراک، وەرزی زستان بۆ پەنابەرانی ئەفغانستانی دەبێتە بکوژێکی بێدەنگ و هەڕەشە لە مانەوەی زۆربەی کەسە آسیبپێگەیشتووەکان دەکات.
“شوو ویبینگ”، سەرۆکی نێردەی پزیشکانی بێ سنوور لە پاکستان گوتی خێزانە ئەفغانستانییەکان لەنێوان ژیان لە ترس و دڵەڕاوکێی دەرکردن و گەڕانەوە بۆ ئەفغانستاندا گیریان خواردووە؛ هەروەها داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هاوکاریی مرۆیی و پاراستنی بەپەلە پێشکەش بکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەنابەرانی ئەفغانستانی لە ئێستادا ڕووبەڕووی تەحدای دژوار بوونەتەوە، لەوانە سنوورداریی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزاریی تەندروستی، بەدخۆراکی و قەرەباڵغیی پەناگەکان، کە ئەم دۆخە لە کەشوهەوای زۆر ساردی زستاندا بە شێوەیەکی بەرچاو سەختتر دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پردێکی بەناوبانگی نیومەکسیکۆ بەهۆی زۆریی ڕێژەی خۆکوشتنەوە داخرا

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەتەوە

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح