لێندزی گراهام، سێناتۆری ئەمریکی له پەیامێکیدا له تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەسەر کورد هۆشداریی به سووریا و تورکیا دا.
لێندزی گراهام دەڵێت: من بە تەواوی پشتگیری و هاوڕای بانگەوازەکەی سیناتۆر ریش دەکەم بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە لە سووریا؛ هەروەها ئاگادارکردنەوەی حکومەتە نوێیەکەی سووریا کە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بەرامبەر بە کەمینەکان قبوڵ ناکرێت. ئەوەی لە هەمووی نیگەرانکەرترە ئەوەیە کە چەندین ڕاپۆرتی باوەڕپێکراوم پێدەگات کە ئاماژە بەوە دەکەن هێزەکانی سوپای سووریا و تورکیا لەوانەیە بەرەو پێشەوە بچن بۆ هێرشکردنە سەر هاوپەیمانە کوردەکانمان – هەنگاوێک کە پێموایە کاردانەوەیەکی توندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی لێدەکەوێتەوە.”
گراهام نووسیویەتی: لە کاتێکدا من پشتگیری ئەوە دەکەم کە دەرفەتێک بدرێتە ئەم حکومەتە نوێیەی سووریا، بەڵام بە هیچ شێوەیەک هێرشی ئاشکرا و بێشەرمانە بۆ سەر هاوپەیمانە کوردەکانمان قبوڵ ناکەم، کە ئەوان هێزی سەرەکی بوون لە تێکشکاندنی خەلافەتی داعش و لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە توندی لەگەڵ ئیسرائیل هاوتەریب بوون.”
له کۆتاییدا دەڵێت: پەیامم بۆ حکومەتی سووریا و تورکیا: بە ژیرانە بڕیار بدەن و هەڵبژێرن.”

