zagros news agency

وەزیری دەرەوەی چین داوای گفتوگۆ و دانبەخۆداگرتن لە ئێران دەکات

بەپێی ڕاپۆرتێک ئاژانسی هەواڵی شین‌هوا بڵاوی کردووەتەوە، وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین ڕۆژی پێنجشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، داوای گفتوگۆ و دانبەخۆداگرتنی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
وانگ یی بە عەباس عێراقچیی وەزیری دەرەوەی ئێرانی گوت چین دژی پەنابردنەبەر هێز یان هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا و دڵنیایە حکوومەت و گەلی ئێران دەتوانن بەسەر کێشەکاندا زاڵ ببن و سەقامگیریی نیشتمانی بپارێزن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد چین هیوادارە هەموو لایەنەکان ئاشتی بپارێزن، دان بە خۆیاندا بگرن و ناکۆکییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکەن؛ هەروەها دووپاتی کردەوە پەکین دەیەوێت لەم بوارەدا ڕۆڵێکی بنیاتنەر بگێڕێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای 12 ساڵ مزگەوتی نەبی یونس لە مووسڵ یەکەمین نوێژی جەژنی تێدا ئەنجامدرا

یاسین

هاووڵاتییەک لە سنووری چۆمان بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

گوران

حوسێن سەلامی: بە چەکی باوەڕ لەگەڵ ئیسرائیل دەجەنگین

یاسین