zagros news agency

‌وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێران: كار بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێكه‌وتنێكی هاوبه‌شی ئه‌منی له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌كه‌ین

 

عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: “كار بۆ گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتنێكی هاوبه‌شی ئه‌منی له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌كه‌ین و په‌ره‌ به‌ كاروباری ئه‌منی و سه‌ربازی نێوان هه‌ردوولامان ده‌ده‌ین.”

گوتیشی: “ئاماده‌ین بۆ فراونكردنی ئاڵوگۆڕی ئابووری و سیاسی و رۆشنبیری له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.”

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: “چۆڵكردنی بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لێ بوو له‌ عێراق، به‌ڵگه‌ی هاریكارییه‌ ئه‌منییه‌كانمانه‌ له‌گه‌ڵ عێراق.”

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌تۆمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كچانی ئێزدی، سزای له‌ سێداره‌دان بۆ ھاوسەری ئەبو بەکر بەغداد ده‌رچوو

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکا دەکات

سەڵاح

بقایی: پێشێلکردنی ئاگربەست زیان بە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دەگەیەنێت

یاسین