zagros news agency

قالیباف: ئامانجی ئیسرائیل دابەشکردنی وڵاتە ئیسلامییەکانە

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند ئیسرائیل بە پشتیوانیی ئەمریکا و وڵاتە ئەورووپاییەکان هەوڵ دەدات سوود لە دۆخی ناوچەکە وەربگرێت و ببێتە هێزێکی سەربازیی کاریگەر لە ناوچەکەدا.
لەبارەی خۆپێشاندان و ئاڵۆزییەکانی ناوخۆی ئێرانیش، قالیباف ڕایگەیاند ئەمریکا دوای ئەوەی پشێویی لە ناوخۆی ئێران دروست کرد، دەیەوێت هێرشی سەربازیش بکاتە سەر وڵاتەکەمان.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بە بۆردومانی وڵاتە ئیسلامییەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە کرد و جەختی لەوەش کردەوە دەبێت وڵاتە ئیسلامییەکان هوشیار بن، چونکە ئامانجی سەرەکیی تەلئەڤیڤ دابەشکردن و لاوازکردنی ئەو وڵاتانەیە.
هاوکات بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی کۆبوونەوەکە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لە گرنگیی پاراستنی ئاسایشی ئێران و عێراق کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە ئاسایشی ئەو دوو وڵاتە پەیوەندییەکی قووڵیان پێکەوە هەیە. هەروەها گوتی پەیوەندیی نێوان تاران و بەغدا نابێت تەنیا لە ئاستی پەیوەندیی نێوان دوو حکوومەتدا بێت، بەڵکو پێویستە پەیوەندیی نێوان خەڵکەکەشیان پەرە پێ بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ كۆنگرێسمانێكى ئه‌مه‌ريكى كرد

یاسین

سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

یاسین

عێراق سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ کێلگە نەوتییەکان دادەنێت

سەڵاح