سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاند بەندکراوانی تۆمەتبار بە تاوانی ئەمنی لە لیستی لێخۆشبوونی ئەمساڵدا ناگرێن.
غوڵامحوسێن موحسینی ئێژەیی گوت بە بۆنەی ١١ی شوبات، هاوکات لەگەڵ ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی، هەموو ساڵێک لێخۆشبوونی گشتی دەدرێت، بەڵام ئەمساڵ ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە بە تاوانی ئەمنی دەستبەسەرکراون.
ئەو بەشێک لە خۆپێشاندەران بە ئاژاوەگێر ناوبرد و جەختی کردەوە دامەزراوە ئەمنی و دادوەرییەکان نابێت هیچ نەرمییەک لەسەر سزاکانیان پیشان بدەن.
ئێژەیی پێشتر هەروەها گوتبوو دۆسیەی دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ دەبێ زوو یەکلایی بکرێنەوە.

