zagros news agency

وەرگەڕانی بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیک کەناراوەکانی لیبیا؛ زیاتر لە ٥٠ کەس گیانیان لەدەست دا

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست و نزیک کەناراوەکانی لیبیا وەرگەڕاوە؛ تەنها دوو ژن ڕزگارکراون و ٥٣ کەس کوژراون یان بێسەروشوێنن.
ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند بەلەمەکە لە ٦ی ئەم مانگە لە باکووری شاری زووارای لیبیا وەرگەڕاوە و ٥٥ سەرنشینی هەبووە. دەسەڵاتدارانی لیبیا ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردنیان دەستپێکردووە.
بەپێی راپۆرتەکان، ٥٣ کەس یان گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێنن و تەنها دوو ژنی نەیجیری ڕزگارکراون. یەکێک لە ڕزگاربووەکان گوتووە هاوسەرەکەی لەدەستداوە و ئەوی دیکە گوتووە دوو منداڵی ساوای لە کارەساتەکەدا لەدەستداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

“بی ئێم دەبلیو” لە سەرانسەری جیهاندا هەشت هەزار هەلی کار کەم دەکاتەوە

سەڵاح

زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچە گەیشت

یاسین

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی: زیاتر لە ١٦ ملیۆن سووری پێویستیان بە یارمەتیی مرۆیی بەپەلەیە

یاسین