zagros news agency

ئەمریکا و ئەرمەنستان ڕێککەوتنی هاوکاریی ئەتۆمیی ناچەکدارییان واژۆ کرد

 

ئەمریکا و ئەرمەنستان بە واژۆکردنی ڕێککەوتنێک بۆ هاوکاری لە بەکارهێنانی ئاشتییانەی وزەی ئەتۆمی، هەنگاوێکی گرنگیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و گۆڕینی سەرچاوەکانی وزەی ئەرمەنستان نا.
ڕۆژی دووشەممە ٩ فابیروەری ٢٠٢٦ ، جی‌دی وەنس، جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا، و نیکۆل پاشینیان، سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان، لە ئێرێوان ڕاگەیەندراوی هاوبەشی ئەم ڕێککەوتنەیان واژۆ کرد.
ڕێککەوتنەکە، کە بە «ڕێککەوتنی ١٢٣» ناسراوە، ڕێگە دەدات تەکنەلۆجیا، کەرەستە و ماددەی ئەتۆمیی ناچەکداری بە شێوەی یاسایی لە ئەمریکاوە بۆ ئەرمەنستان ببرێت. بەپێی لێدوانەکان، بەهای سەرەتاییی ئەو هاوردەکارییانە دەتوانێت بگەاتە ٥ ملیار دۆلار و ڕێککەوتنە درێژخایەنەکانی سەبارەت بە سووتەمەنی و چاودێریش بڕی زیاتر لە ٤ ملیار دۆلار هەبێت.
ئەرمەنستان، کە ئێستا لە بواری وزەدا زۆر پشت بە ڕووسیا و ئێران دەبەستێت، هەوڵ دەدات ئەو وابەستەییە کەم بکات. هەندێک لێکۆڵەران ئەم ڕێککەوتنە بە هەنگاوێکی سەرەکی بۆ زیادبوونی ئەگەری بەشداریکردنی ئەمریکا لە پڕۆژە ئەتۆمییە نوێکەی ئەرمەنستان دەزانن.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت پشتیوانیی لە دانووستان لەگەڵ ئەمریکادا پشتگیریی سوودانی دەکات

یاسین

زرنگ شەهید كەمال : لە سلێمانی بووجەی پرۆژەكان دەدزرێت

گوران

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین