zagros news agency

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سبەی دەنگ لەسەر ئەندامییەتی فەڵەستین لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەدات

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سبەی 18ی نیسان کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر ئەندامییەتی‌ی فەڵەستین لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەدات و گرووپی عەرەبییش لە راگەیاندراوێکدا پشتیوانی لە ئەندامییەتی فەڵەستین دەکەن.
فەڵەستین ١٣ساڵ لەمەوبەر بۆ یەکەمجار داواکاری ئەندامیەتی لە نەتەوەیەکگرتووەکان پێشکەش کرد، بەڵام ئەمەریکا ڤیتۆی کرد و ئێستا جارێکی دیکە لە سەرەتای ئەم مانگە و لە نێوەڕاستی شەڕی حەماس و ئیسرائیل فەڵەستین داواکاریی ئەندامیەتی لە نەتەوەیەکگرتووەکان زیندووکردەوە.
دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایش رەزامەندی لەسەر داواکارییەکە دا، لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانیش بە دوو لەسەر سێی دەنگی ئەندامانی کۆمەڵەکە، فەڵەستین دەبێتە ئەندام.

هەواڵی پەیوەندیدار

خێزانێک سێ ساڵ لە ماڵی خۆیاندا بە دیل دەگیرێن

یاسین

ترامپ: ئەگەر ناچار بین کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمز دەکەین

یاسین

کرێی خانوو لە تاران دوو ئەوەندەی خۆی زیادی کردووە

یاسین