zagros news agency

وڵاتێك به‌ فه‌رمى یه‌كه‌م ڕۆژى مانگى ڕه‌مه‌زانى دیارى كرد

 

سوڵتانییەتی عومان بە فەرمی ڕایگەیاند کە ڕۆژی چوارشەممە 18ی شوباتى 2026 دوا ڕۆژی مانگى شەعبان دەبێت و ڕۆژی پێنجشەممە 19ی شوباتى 2026 یەکەم ڕۆژی مانگى ڕەمەزانى پیرۆز دەبێت.

لە ڕاگه‌یاندراوێكدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكرایه‌وه‌ و بەپێی کەناڵی تەلەفزیۆنی فه‌رمى ئه‌و وڵاته‌، سوڵتانییەتى عومان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ وڵاتانی كه‌نداوى عه‌ره‌بى، ڕوونیکردووەتەوە، مانگ پێش یان لە هەمان کاتی خۆرئاوابووندا لە ڕۆژی سێشەممە 17ی شوباتی 2026، لە سەرتاسەری وڵاتدا ئاوا دەبێت، بەم شێوەیەش ناتوانرێت مانگ لەو ڕۆژەدا ببینرێت،

یوسف ئەلڕەحبی، بەڕێوەبەری بەشی کاروباری فەلەکناسی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی عومان، ئاماژەی بەوەدا کە پسپۆڕان مەحاڵبوونی بینینی مانگی هیلالیان لە سەرانسەری جیهانی ئیسلامیدا پشتڕاستکردەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، مانگ لە عومان و نیمچە دورگەی عەرەبی لەکاتی خۆرئاوابوون یان پێش خۆرئاوابوون ئاوا دەبێت و جیاوازییەکە زیاتر دەبێت لەگەڵ جووڵەی مرۆڤ بەرەو ڕۆژهەڵات، لەگەڵ ئاوابوونی مانگ پێش خۆر.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، لەو حاڵەتانەی کە فەلەکناسی، مەحاڵبوونی بینینی مانگی هیلال پشتڕاست دەکاتەوە (وەک ئەوەی لەم مانگەدا ڕوو ده‌دات)، ڕەنگە ڕاگەیاندنی یه‌كه‌م ڕۆژى ڕه‌مه‌زان ڕاستەوخۆ بەبێ پێویستی بینینی مانگ لە شوێنی ڕووداوەکە ئەنجام بدرێت، بە لەبەرچاوگرتنی دڵنیایی زانستی کە مانگی هیلال نابینرێت. جەختی لەوەش کردەوە کە جیاوازی لە نێوان چاودێریکردنی چاوی ڕووت و چاودێریکردن بە بەکارهێنانی ئامێرە فەلەکییەکان کراوە، کە هەردووکیان لە ژێر ئەو بارودۆخەی پێشوودا مەحاڵن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆژنامەی گاردیان: پێنج سەربازی هێزی تایبەتی بەریتانیا بە تۆمەتی تاوانی جەنگ لە سووریا تۆمەتبار کراون

دڵشاد

په‌یامی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له‌ ساڵیادی ڕێككه‌وتننامه‌ی ١١ی ئاداردا

سەڵاح

کۆمپانیای ئەپل نەوەی سێیەمی AirPods Pro نمایش کرد

سەڵاح