zagros news agency

ئێران ڕۆژی پێنجشەممە‌ی وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری کرد

عەلیڕەزا موەحید نەژاد، ئەندامی لیژنەی بینینی مانگ لە نووسینگەی ڕێبەری ئێران ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ئەم مانگە، یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت. بە گوێرەی وتەی ناوبراو، لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی شەعبانەوە، تیمەکانی بینینی مانگ لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران بۆ بینینی هیلال چاودێریی ئاسمان دەکەن.
موەحید نەژاد ئاماژەی بەوەش کرد شارەزایانی بواری گەردوونناسی پێشبینی دەکەن هیلالی مانگ بە ئاسانی ببینرێت، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت وەک لە ڕۆژژمێردا هاتووە، پێنجشەممە دەستپێکی مانگی ڕەمەزان بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

یاسین

سەرۆکی کاتیی سووریا، ئەحمەد شەرع، لە گەشتێکی مێژووییدا گەیشتە ئەمریکا

یاسین

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان : پێشوازی لە بڕیاری وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ده‌كه‌ین

یاسین