zagros news agency

پزیشکیان: بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نین و دەرگامان بۆ پشکنین کراوەیە

سەرۆککۆماری ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ سێ چالاکوانی مەدەنی سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ڕایگەیاند: “بەپێی بیروباوەڕ و فتوای ڕێبەریی ئێران، وڵاتەکەمان بە هیچ شێوەیەک بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نییە و ئامادەین ئەوە بسەلمێنین و ڕێگە بە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بدەین پشکنین بۆ دامەزراوەکانمان بکات.”
مەسعوود پزیشکیان سەبارەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم و زانستی ئەتۆمی گوتی: “بۆ کەرتی تەندروستی، کشتوکاڵ و بابەتەکانی دیکە پێویستمان بە زانستی ئەتۆمی هەیە و دەستبەرداری نابین.”
سەرۆککۆماری ئێران گوتیشی: “ئێمە چەندین جار ڕامانگەیاندووە کە لێدوانی من گرنگ نییە، بەڵکوو فتوا و سیاسەتی ڕێبەری باڵا لە ڕووی بیروباوەڕەوە گرنگە. بە هیچ شێوەیەک بەدوای دروستکردنی چەکی ئەتۆمییەوە نین. بە هەر شێوەیەک دەخوازن دەتوانن بێن و پشکنین بۆ دامەزراوەکانمان بکەن، بەڵام ئەگەر نەتوانین لە زانستەکەمان بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان، پیشەسازی یان کشتوکاڵ کەڵک وەربگرین، قبووڵی ناکەین.”
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: “هیوادارین جیهان و ئەمەریکاش ئەوە بزانن و ئەو پڕوپاگەندانە قبووڵ نەکەن کە گوایە ئێمە دەمانەوێت چەکی ئەتۆمی دروست بکەین. دیارە ئەوان دەیانەوێت ئەم بابەتە بسەپێنن، بەڵام ئەم هەوڵەیان لەگەڵ بیروباوەڕی ئێمە زۆر جیاوازە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق دۆسیەیەکی دادگایی لە پاریس بە بەهای 49 ملیۆن دۆلار بردەوه

سەڵاح

بەهۆی پرۆژەكانی پارتییەوە (گوگڵ ماپ) ناچارە هەفتانە خۆی ئەپدەیت بكاتەوە

یاسین

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ناڕەزایەتییەکانی ئێران کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەکات

یاسین