zagros news agency

ئەردۆغان: لە نزیکەوە چاودێریی تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپای سووریا دەکەین

سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە لە سووریا هەنگاوی دڵخۆشکەر دەگیرێتەبەر و لە نزیکەوە چاودێریی پڕۆسەی تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپای سووریا دەکەن.
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دوای گەڕانەوەی لە ئەسیوپیا، لە ناو فڕۆکە وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و لەبارەی سووریا ئاشکرای کرد: “بیرۆکەی ‘تورکیای بێ تیرۆر’مان بۆ ‘ناوچەیەکی بێ تیرۆر’ گۆڕیوەتەوە و ئێستا لە تورکیا لەوبارەیەوە هەنگاوی دڵخۆشکەر دەگیرێتەبەر.”
ئەردۆغان گوتیشی: “سات بە سات چاودێریی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەسەدە و دیمەشق و پڕۆسەی تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپای سووریا دەکەین. تێبینییەکانی خۆمان لەبارەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە ئاراستەی لایەنەکان کردووە.”
سەرۆککۆماری تورکیا ستایشی ڕۆڵی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریای کرد و ڕایگەیاند: “پرسی سووریا و ڕێککەوتنەکەی نێوان هەسەدە و دیمەشق تەنیا ڕەهەندی ئەمنیی نییە، بەڵکوو دەبێت ڕەهەندە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکانیش لەبەرچاو بگرین.”
قسەکانی ئەردۆغان دوای ئەوە دێت کە لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، دیمەشق و هەسەدە ڕێککەوتنێکی ئەمنییان بۆ تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپای فەرمیی سووریا واژۆ کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا پیرۆزبایی لە هاندەرانی یانەی وەرزشی زاخۆ دەکات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا دەکات

یاسین

Samsung یەکەمین تەلەڤزیۆنی جیهانی بە پانێل نمایش کرد

یاسین