بابار بالوش، پەیڤداری کۆمیسیۆنی کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی توندوتیژی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، نزیکەی ٣٠ هەزار کەس ئاوارە بوون و ڕوویان لە پەناگە و ناوەندەکانی حەواندن کردووە.
سەبارەت بە ڕەوشی ناوچەکانی بقاع و باکوور و باشووری لوبنان، ئاماژە بەوە کراوە کە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان کۆچبەر بوون.
بەپێی خەمڵاندنەکان، نزیکەی ٣٠ هەزار کەس لە پەناگە و ناوەندەکاندا جێگیر کراون، جگە لەمەش ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان لەسەر ڕێگاکانی باشوور بەرەو بەیرووت بەهۆی قەرەباڵغییەکی زۆرەوە گیریان خواردووە.

