zagros news agency

سعودیە ژمارەی درۆنە تێکشێنراوەکانی ئێرانی ئاشکرا کرد

 

کۆی گشتی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئێرانییانەی کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی سعودییەوە لە بیابانی ڕوبعولخالی تێکشکێنراون، بەرزبووەوە بۆ 20 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
کێڵگەکە نزیکەی 800 کیلۆمەتر لە بارەگای کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی لە شاری زەهرانەوە دوورە و توانای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی کێڵگەی شەیبە دەگاتە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لە ڕۆژێکدا.
لیوا ڕوکن تورکی ئەلمالیکی، گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی بەرگریی سعودیە گوتی: “4 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ڕوبعولخالی کە بەرەو کێڵگەی شەیبە دەچوون، ڕێگرییان لێکراوە و تێکشکێنراون”.
پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە بەرگرییە ئاسمانییەکانی سعودیە ڕووبەڕووی 2 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بوونەتەوە لە ڕوبعولخالی کە بەرەو کێڵگەی شەیبە دەچوون، لە کاتێکدا سیستەمی بەرگریی سعودیە 4 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تریشی لە هەمان پارێزگا تێکشکاندووە.
هەروەها بەرگریی سعودیە ڕووبەڕووی هەوڵێکی هێرشکردنە سەر کێڵگەی شەیبە بووەتەوە و 10 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ڕوبعولخالی ڕێگری لێکردووە و تێکشکاندووە.
لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگ لە ئێرانەوە، هێرشەکانی ئێران پاڵاوگەی ڕەئس تەنورە-یان لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئامانج گرتووە، بەڵام بەرگرییە ئاسمانییەکانی سعودیە ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و تێکیان شکاندوون بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لە ڕیزەکانی هاووڵاتییانی مەدەنی بەهۆی پرۆسەی ڕێگریکردنەکەوە تۆمار بکرێت، لە کاتێکدا ئاگرێکی سنووردار لە ناو پاڵاوگەکەدا بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەکانەوە کەوتەوە و بە خێرایی کۆنترۆڵ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامى پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی (٤٩)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

یاسین

چوار كەس بە تۆمەتی هێرشكردنە سەر بنكەی عەین ئەسەد دەستگیر دەكرێن

یاسین

نرخی نەوت دابەزینێکی کەمی تۆمارکرد

سەڵاح