zagros news agency

وەزیری ناوخۆی ئەمریکا: هێزەکانمان یاوەری کەشتییەکانی گەرووی هورمز دەکەن

ئەمڕۆ شەممە، 7-3-2026 دۆگ بێرگوم وەزیری ناوخۆی ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی دەچێتە ناو هێڵی پاراستنی ئاسایشی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز، ئەوەش لە ڕێگەی دابینکردنی پاراستن بۆ کەشتییەکان و یاوەرییکردنیان لە کاتی تێپەڕبوونیان.
بێرگوم گوتی، “بەرزبوونەوەی ئێستای نرخی وزە (کاتییە)”، و پێشبینی ئەوەی کرد کە “دواتر نرخەکان لەسەر ئاستی جیهان دابەزن”.
هەروەها گوتیشی “ویلایەتە یەکگرتووەکان کاردەکات بۆ دابینکردنی پاراستن بۆ کەشتییە بازرگانییەکان و یاوەرییکردنیان لە کاتی تێپەڕبوونیان بە گەرووی هورمزدا، ئەمەش هەنگاوێکە بە ئامانجی دەستەبەرکردنی سەلامەتی کەشتیوانی و دووبارە ڕۆیشتنەوەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان”.
و ڕوونیشیکردەوە کە “ئەم ڕێوشوێنانە دەبنە هۆی پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی دابینکردنی وزەی جیهانی و کەمکردنەوەی ئەو فشارانەی کە لە ماوەی ئێستادا بازاڕەکان پێیدا تێدەپەڕن”.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیێندراوێک لە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانییەوە

دڵشاد

سوپای ئەمریکا ٣٥ چەکداری داعشی لە سوریا کوشت

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی هۆلەندا لە عێراق دەکات

یاسین