قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، چەند خاڵێکی گرنگی خستەڕوو:
• پاراستنی باڵیۆزخانەکان: حکومەتی عێراق پابەندە بە دابینکردنی ئاسایشی تەواو بۆ نێردە دیپلۆماسییەکان و هەر هێرشێک بۆ سەریان بە توندی ڕەتدەکاتەوە.
• سزادانی سەرپێچیکاران: بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، هەر لایەن و کەسێک تێوەگلابێت لە بە ئامانجگرتنی باڵیۆزخانەکان، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
• بێلایەنیی عێراق: جەختکرایەوە کە عێراق بەشێک نییە لە جەنگی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەیەوێت پارێزگاری لە سەقامگیری و گەشەپێدانی خۆی بکات.
• هەڵوێستی ئەوروپا: باڵیۆزانی یەکێتی ئەوروپا سوپاسی حکومەتی عێراقیان کرد بۆ پاراستنی نێردەکان، هاوکات سەرکۆنەی هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و شوێنە گرنگەکانی عێراق کرد و هیوایان خواست عێراق پەلکێشی ناو ململانێکان نەکرێت.
لە کۆتاییدا هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامیی کۆبوونەوەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەکان و پشتگیریکردنی ئارامیی ناوچەکە.
هەواڵی پێشوو

