zagros news agency

ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبى سیاسيی پارتى دیموکراتى کوردستانەوە

بەداخەوە ڕۆژى دووشەممە، رێکەوتى ١٥/ ٧/ ٢٠٢٤، هەڤاڵ (ئەکرەم سالح) بەرپرسى لقى ٢٢ى پارتیمان لەکاتى ڕۆیشتنى بۆ ئەرکى فەرمى ڕۆژانەى خۆى لە شارى کەلار، دەکرێتە ئامانج و ئۆتۆمبێلەکەى دەتەقێندرێتەوە، خۆشبەختانە زیانى گیانى نەبووە.

ئێمە لەکاتێکدا بە توندى ئیدانەى ئەو کردەوە تیرۆرستیە دەکەین کە هەڤاڵانى پارتیمان کراونەتە ئامانج، داوامان لە دامودەزگاکانى سنوورەکەیە لێکۆڵینەوەى جددى لەو کردەوە نا مرۆڤانە و تیرۆرستیە بکەن و ئەنجامدەرانى بۆ پارتیمان و ڕاى گشتى و خەڵکى کوردستان ئاشکرا بکەن.

ئەو جۆرە کارە تێکدەرانە کاریگەرى دەبێت بۆ سەر سەقامگیرى و ئاسایشى هەرێمى کوردستان و، بە ئامانجگرتنى هەڤاڵان و کادیرانى پارتیمان لە لایەن هەر لایەن و گروپێکەوە بێت قبوڵکراو نییە و ڕێگا نادەین تێکدەران بە مەرامەکانیان بگەن، بۆیە لە پێناو سەقامگیرى و ئاسایشى کۆمەڵایەتى هەرێمى کوردستان پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ئەرکى خۆیان هەڵسن و ئەنجامدەرانى کردەوە تیرۆرستیەکە بدۆزنەوە و ڕووبەڕووى یاسا بکرێنەوە.

                                                                                               مەکتەبى سیاسىيی

پارتى دیموکراتى دیموکراتی کوردستان

١٦ـی ٧ـی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ ئێران هێرش كرایه‌ سه‌ر چه‌ند باره‌گایه‌كی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و كوژراو و برینداری لێ كه‌وته‌وه‌

سەڵاح

پۆلیسی ئێران هەڕەشە لە خۆپیشاندەران دەکات

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە جێگیریی ماوەتەوە

یاسین