zagros news agency

ئیسرائیل هێرشێکی زەمینیی “سنووردار”ی لە باشووری لوبنان دەست پێکرد

سوپای ئیسرائیل بە فەرمی دەستپێکردنی هێرشێکی زەمینیی “سنووردار و ئامانجدار”ی لە باشووری لوبنان دژی مۆڵگە و ژێرخانە سەربازییەکانی حیزبوڵا ڕاگەیاند. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سوپا، ئەم هێرشە لە چوارچێوەی پلانێکی داڕێژراودایە بۆ تێکدانی ئەو ژێرخانانەی بۆ سەر باکووری ئیسرائیل هەڕەشەی ڕاستەوخۆن. ئامانجی سەرەکیی ئەم هێرشە، پاککردنەوەی ناوچە سنوورییەکانە لە کۆگاکانی چەک و تونێلەکانی حیزبوڵا، تاوەکو زەمینە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی باکوور خۆش بێت.
هاوکات کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ڕۆژاوا هۆشداری لە هەڵگیرسانی جەنگێکی هەرێمیی گەورە دەدەن، لە بەرانبەردا حیزبوڵا ئامادەیی خۆی بۆ بەرگری و ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە زەمینییەکان دەربڕیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاپای ڤاتیکان کۆچی دوایی کرد

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت: ئامانجی سەرەکیمان خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە

سەڵاح

ئەمەریکا ئامۆژگاری ئیسرائیل دەکات هێرش نەکاتە سەر ئێران

سەڵاح