zagros news agency

ئەستێرەیەکی چێڵسی دووچاری پێکانێکی قورس دەبێت

لە هەواڵێکی خەم هێنەر بۆ هاندەرانی یانەی چێڵسی ڕۆژنامەی سەنی بەریتانی لە بڵاوکراوەیەکی ئەم ئێوارەیەیدا پێکانی ڕیس جەیمسی ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی چێڵسی بڵاو کردەوە،کە بۆ ماوەیەک دادەبڕێت لە یاریگاکاندا.

بەگوێرەی سەن بێت پێکانەکەی جەیمس لە ماسوولکەکانی ڕانی گەشەی کردوە و یاریزانەکە ماوەیەکە دەناڵێنێت بەهۆی ئازارەوە،بەڵام ئەمڕۆ پزیشکانی یانەی چێڵسی چرای سووریان لەبەردەمی داناوە تاکو تەواو ڵە پێکانەکەی چاک دەبێتەوە،کە ماوەی مانگێک دەخایەنێت تا بە تەواوی لەو پێکانە ڕزگاری دەبێت.

ئەم وەرزە ڕیس جەیمسی کاپتنی یەکەمی چێڵسی بەشداری 42 یاری کردوە لەگەڵ یانەکەی لە سەرجەم ڕکابەریەکاندا و خاوەنی 2 گۆڵ و 6 ئەسیستە و ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە دەستکەوتەکانی یانەکە لەم وەرزدا

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لالیگا.. ئەتلەتیکۆ لەدوا خولەکە بە ڕیمۆنتادا شکستی بە بارسا هێنا

یاسین

نەیشینزلیگ.. ئیتاڵیا بردیەوە و فەرەنساش دوو خاڵی لەدەستدا

یاسین

مۆرینیۆ داوای گەوهەرەکەی ڕیال مەدرید دەکات

یاسین