zagros news agency

‎ئاژانسی وزەی ئەتۆم: هۆشداری لە بۆردومانی وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر دەدات ‎ئاژ

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، حکوومەتی تاران ئاگاداری کردوونەتەوە کە تەنێکی ئاراستەکراو بەر یەکێک لە باڵەخانەکانی وێستگەی وزەی ئەتۆمیی بوشەهر لە ئێران کەوتووە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ بکەوێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە، 18-3-2026، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ئێکس” بڵاویکردووەتەوە، ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕووداوەکە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ڕوویداوە، بەڵام وێستگەکە پارێزراوە و هیچ زیانێک بە کارمەندان نەگەیشتووە، لەم چوارچێوەیەدا، ڕافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، هۆشداری دا و داوای لە لایەنە شەڕکەرەکان کرد ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتن بنوێنن بۆ ڕێگریکردن لە مەترسیی ڕوودانی هەر کارەساتێکی ئەتۆمی.

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە گەیشتوونەتە لوتکە؛ لە 28ـی شوباتی ڕابردووەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشیان بۆ سەر ئێران دەستپێکردووە. ئەم هێرشانە جگە لە قوربانیانی مەدەنی و وێرانکارییەکی زۆر، بوونە هۆی کوژرانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران و چەندین فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران و سوپا.

هەواڵی پەیوەندیدار

فلیک ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە دوور دەخاتەوە

یاسین

ئاگادارییەک لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی کوردستان

یاسین

به‌په‌له‌..زێباری بۆ زاگرۆس: سبه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ مووچە بێت

گوران