zagros news agency

فریاکەوتنی ئێران: لە چوارشەممە سووریی ئەمساڵدا ٩٤٥ کەس بریندار بوون

سەرۆکی ڕێکخراوی فریاکەوتن دەڵێت ژمارەی گیانلەدەستدان و برینداربوون بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران، لە ڕێوڕەسمی چوارشەممە سووریی ئەمساڵدا لە سەرتاسەری وڵات ٩٤٥ کەس بریندار بوون و ٢ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
جەعفەر میعادفەر، سەرۆکی ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران، ڕایگەیاند کە ژمارەی گیانلەدەستدان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٩٠٪ کەمی کردووە و ژمارەی بریندارەکانیش ٧٠٪ دابەزیوە.
بەپێی ئاماژەکانی ئەو، زۆرینەی بریندارەکان لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، ئەردەبیل و ورمێ تۆمار کراون.
لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چوارشەممەی کۆتایی ساڵ و پێش جەژنی نەورۆز بە ڕێوڕەسمێکی تایبەت ناسراوە. لەم ڕێوڕەسمەدا، خەڵک ئاگر دەکەنەوە و بەپێی نەریتێکی کۆن بەسەر ئاگردا باز دەدەن.
لە کاتی ئەنجامدانی ئەم نەریتەدا، وتەی «زەردیی من بۆ تۆ و سووریی تۆ بۆ من» دووبارە دەکرێتەوە؛ وتەیەک کە ئاماژە بە داواکاریی دوربوونەوەی نەخۆشی و لاوازی و هاتنی تەندروستی و وزەی نوێ دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

خه‌سرۆ ئیسماعیل : هه‌موو فه‌رمانبه‌ران لە دابەشکردنی زەوی سوودمه‌ند ده‌بن

یاسین

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری

یاسین

کەشناسی هۆشداری دەدات؛ شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

دڵشاد