zagros news agency

شەش وڵات داوا لە عێراق دەکەن ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی هێرشی گروپە چەکدارەکان

هەر یەکە لە وڵاتانی کوێت، ئیمارات، بەحرەین، عەرەبستانی سعوودی، قەتەر و شانشینی ئوردن، ڕۆژی چوارشەممە داوایان لە حکومەتی عێراق کرد ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانەی کە گروپە چەکدارەکانی عێراق دژی وڵاتانی دراوسێ ئەنجامی دەدەن.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی ئەو شەش دەوڵەتەدا هاتووه، بە توندترین شێوە ئیدانەی “دەستدرێژییە ئاشکراکانی ئێران” کراوە، کە بە پێشێلکارییەکی زەق بۆ سەر سەروەری و خاکی ئەو وڵاتانە و یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەژمار کراوە، چ ئەو هێرشانەی ڕاستەوخۆ بن یان لە ڕێگەی بریکارەکانی و ئەو گروپە چەکدارانەی کە لە ناوچەکەدا پشتگیرییان دەکات، بەتایبەتی ئەو هێرشانەی لە خاکی عێراقەوە دەکرێنە سەر دامەزراوە و ژێرخانی وڵاتانی ناوچەکە.
خاڵە هەرە گرنگەکانی بەیاننامەکە:
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم هێرشانە پێشێلکردنی بڕیاری ژمارە ٢٨١٧ (٢٠٢٦)ی ئەنجومەنی ئاسایشن، کە بە ڕاشکاوی داوا لە ئێران دەکات دەستبەجێ و بێ مەرج هەموو هێرش و هەڕەشەیەک بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ ڕابگرێت.
وڵاتانی واژۆکار، وێڕای بەرز نرخاندنی پەیوەندییە برایانەکانیان لەگەڵ عێراق، داوا لە بەغدا دەکەن “بە مەبەستی پاراستنی پەیوەندییەکان و دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی زیاتر، ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشی گروپە چەکدارەکان لە خاکی عێراقەوە”.
ئەو شەش وڵاتە جەختیان لەسەر “مافی تەواو و ڕەسەنی خۆیان بۆ بەرگری لە خۆد” کردووەتەوە بەپێی ماددەی ٥١ی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان، و ڕایانگەیاندووە کە هەموو هەنگاوێکی پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایشیان.
بەیاننامەکە ئیدانەی چالاکییە تێکدەرەکانی “شانە نوستووەکانی سەر بە ئێران و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەیوەست بە حیزبوڵڵا” دەکات کە ئاسایشی ناوچەکە دەشێوێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەرزی سێیەمی “یاریی سکوێد”: نائومێدی لە کۆتایی چیرۆکەکەیدا

ART

کۆمپانیاکانی spotify و EA Sports رێکەوتنیان ئەنجامدا

یاسین

چۆمان… پێنج هه‌زار مین له‌ناو بران

سەڵاح