zagros news agency

ترامپ: ئێران دەبێت پێش ئەوەی درەنگ بێت بە جدی بێتە سەر مێزی دانوستان

سەرۆکی ئەمریکا لە Truth Social دا هۆشداری دا کە ئەگەر ئێران خێرا هەڵوێست نەگۆڕێت، دۆخەکە خراپتر دەبێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پۆستێکدا لە تۆڕی Truth Social، هۆشداری دا کە پێویستە ئێران بە زووترین کات بە جدی بێتە سەر مێزی دانوستان.
ترامپ دانوستانکارانی ئێرانی بە “جیاواز” و “سەیر” ناو برد و بانگەشەی کرد کە لەبەر لاوازبوونی توانای سەربازی، ئێران بۆ گەیشتن بە رێککەوتن پەنا بۆ ئەمریکا دەبات.
لە بەرانبەردا، عەباس عێراقچی ئاشکرای کرد کە هیچ دانوستانێکی ڕاستەوخۆ لە ئارادا نییە، بەڵکو تەنها پەیامەکان لە رێگەی وڵاتانی هاوڕێوە گواسترێنەوە.
هەروەها ئێران پێشتر پێشنیارە 15 خاڵییەکانی ئەمریکای ڕەت کردووەتەوە و داواکارییەکانی خۆی لە رێگەی ناڕاستەوخۆ پێگەیاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات

یاسین

سزای لە سێدارەدان بۆ نۆ بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەرچوو

سەڵاح

سوریا… سه‌ركرده‌یه‌كی قاعیده‌ی لە رێگەی درۆنەوە کوژرا

سەڵاح