zagros news agency

پاکستان گەشبینە

ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی دانوستانەکان لە ئیسلام ئاباددا بەباشی بەڕێوە دەچن. ئەمڕۆ و بەیانی لەم شارەدا پشووی فەرمی ڕاگەیەندراوە و هەر بەم هۆیەوە قوتابخانە و فەرمانگە حکوومییەکان داخراون.
ڕێگاکانی دەوروبەری “ناوچەی سوور”ی شارەکەش، واتە ئەو شوێنەی زۆربەی باڵەخانە حکوومی و باڵیۆزخانەکانی لێیە، داخراون.
ئەو ئاگربەستەی پاکستان ڕۆڵی لە نێوەندگیرییەکەیدا هەبووە، چەندین جار بە “لەرزۆک” وەسف کراوە و نیشانەکانی تێکچوونی لەوانە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر لوبنان، هەر ئێستا دەرکەوتوون.
سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە پەیامێکدا بۆ ڕاگەیاندنی ئەم ڕێککەوتنە بڵاوی کردەوە، گوتبووی هەردوو لایەن و هاوپەیمانەکانیان بە “ئاگربەستی دەستبەجێ لە هەموو شوێنێک، بە لوبنانیشەوە” ڕازی بوون. بەڵام ئیسرائیل و کۆشکی سپی ڕایانگەیاندووە لوبنان لەم ڕێککەوتنەدا جێگەی نەکراوەتەوە.
پێشهاتەکانی لوبنان بەڕوونی جێگەی نیگەرانیی پاکستانن. هەم وەزیری دەرەوە و هەم سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە ئاماژەیان بەم بابەتە کردووە. ڕۆژی ڕابردوو سەرۆکوەزیرانی پاکستان داوای دانبەخۆداگرتنی کرد تاوەکوو دەرفەت بۆ هەوڵە دیپلۆماسییەکان بڕەخسێت.
پاکستان هیوادارە سەرەڕای جیاوازییە بەرچاوەکانی نێوان هەڵوێستە ئاشکراکانی ئەمریکا و ئێران، ئەگەر هەردوو لایەن بتوانن لە ئیسلام ئاباددا یەکتر ببینن، زەمینەیەک بۆ گەیشتن بە خاڵە هاوبەشەکان بڕەخسێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات

یاسین

ئیسرائیل: 1800 مووشەکی ئێرانی و چوار بەرەی شەڕ لە یەک کاتدا چاوەڕێمانن

سەڵاح

ژمارەیەک وڵات سکاڵا لەسەر سەربازانی ئیسرائیل تۆمار دەکەن

یاسین