zagros news agency

ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی پاکستانییەوە: دانوستانەکان بەپێی بەرنامە بەڕێوە دەچن

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی پاکستانیی بەشدار لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، باسی لە “پێشکەوتنی بارودۆخەکە” و بەڕێوەچوونی دانوستانەکان لە ڕۆژی چوارشەممەدا بەپێی بەرنامەی دیاریکراو کرد.
ئەو سەرچاوەیە گوتی دانوستانەکان “لەسەر ڕێڕەوی خۆیانن” و “سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کاتی واژۆکردنی ڕێککەوتندا، دەتوانێت بە شێوەی ئامادەبوونی فیزیکی یان ئۆنلاین بەشداریی دانوستانەکان بکات.”
هاوکات بەرپرسێکی ئێرانیی ناونەهێنراو بە هەمان ئاژانسی ڕاگەیاندووە تاران بە “ئەرێنی” لێکۆڵینەوە لە بەشداریکردنی خۆی لە دانوستانەکاندا دەکات، بەڵام جەختی کردەوە “تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە.”
ڕەزا ئەمیری موقەدەم، باڵیۆزی ئێران لە پاکستان، بەیانیی ڕۆژی سێشەممە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: “وڵاتێکی خاوەن شارستانییەتی گەورە، لەژێر هەڕەشەدا دانوستان ناکات.”
ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرنالیش لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە نووسیویەتی ئێران بە نێوەندگیرە ناوچەییەکانی ڕاگەیاندووە ڕۆژی سێشەممە “شاندێک ڕەوانەی پاکستان دەکات”.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی 12ئامادەیی راگەیندرا

یاسین

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی ستايشى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كات

سەڵاح

لەم ساڵدا نزیکەی ٢٣ هەزار پەنابەر لە نۆکەندی ئینگلیزەوە پەڕیوەنەتەوە بەریتانیا

سەڵاح