zagros news agency

گوتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەمریکا هاوپەیمانە عەرەبەکانی کردووەتە قەڵغانی مرۆیی

ئێران ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کرد لە ناوچەی کەنداودا هاوپەیمانەکانی وەک “قەڵغانی مرۆیی” بەکار دەهێنێت.
ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، گوتی ئێران لەگەڵ هیچ وڵاتێکی ناوچەکەدا “دوژمنایەتی” نییە و هەموو هەنگاوەکانی تەنیا بەرگریین و “تەنیا هۆکاری ئەوەی ئەوانمان کردووەتە ئامانج، بەرگری لە خۆمان بەرانبەر دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بووە. پنتاگۆن بە ئەنقەست هاوپەیمانە عەرەبەکانی واشنتۆنی بۆ قەڵغانی مرۆیی گۆڕیوە.”
ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە لە ڕۆژی دووشەممەوە گرژییەکانی ناوچەی کەنداو زیادیان کردووە؛ ئەمەش دوای ئەوەی ئەمریکا پڕۆژەی “ئازادی” بۆ هاوکاریی تێپەڕبوونی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمزدا دەست پێ کرد.
لە نێوان ئێران و ئەمریکادا هێرشکردن دەستی پێکردووەتەوە و چەند کەشتییەکی بازرگانیش کراونەتە ئامانج.
ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیش کەوتووەتە بەر هێرشی درۆنی و مووشەکی و ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان ئەو هێرشانەیان سەرکۆنە کردووە.
ئیمارات ئێرانی بە بەرپرسیاری ئەو هێرشانە ناو برد، بەڵام ئێران دەڵێت مەبەستی هێرشکردنە سەر ئیماراتی نەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاگادارى سەرجەم قوتابیان پۆلی ۱۲ى ئامادەیی دەکاته‌وه‌

سەڵاح

سەرۆک کۆماری تورکیا: دەیانەوێت پرۆسەی ئاشتی سەرنەگرێت

سەڵاح

لە نێوان حماس و گروپە فەڵەستینیەکان تێکهەڵچوون ڕوویدا

یاسین