zagros news agency

سوپایی ئێران : ئەگەر ئەمجارە هێرشمان بکرێتە سەر بە شێوازی نوێ وەلام دەدەینەوە

وتەبێژی سوپای ئێران، ڕۆژی یەکشەممە، هەڕەشەی کرد کە ئەگەر ئێران دووبارە هێرش بکرێتە سەر، بە “چەکی نوێ، شێوازی جەنگی نوێ و گۆڕەپانی شەڕی نوێ” وەڵام دەدرێتەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی “تسنیم”ی نزیک لە دەسەڵات، محەمەد ئەکرەمی نیا، وتەبێژی سوپا، وتی ئەو کەشتییانەی وڵاتانی پابەند بە سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا دژ بە ئێرانن، لەمەودوا بە “گرفت و ئاستەنگ” لە گەرووی هورمزدا تێپەردەبن.

لە هەمان کاتدا، نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران ئاشکرایان کردووە کە کار لەسەر ئامادەکردنی پڕۆژەیاسایەک دەکەن بۆ فەرمی‌کردنی بەڕێوەبردنی تنگەی هورمز لەلایەن ئێرانەوە. بەپێی پڕۆژەکە، هەندێک ماددە تێدایە کە ڕێگە بە تێپەڕبوونی کەشتیی “وڵاتە دوژمنەکان” نادات.

لە پەیوەندییەکی دیکەدا، ئێران ئەمریکای هەڕەشە کردووە کە ئەگەر هێرشی تر لە دژی کەشتییە بازرگانییەکانی لە کەنداوی فارس ڕووبدات، وەڵامێکی توند دەداتەوە.

سوپای پاسدارانیش شەوی شەممە هۆشداری دا کە هەر هێرشێک بۆ سەر کەشتییە ئێرانییەکان دەبێتە هۆی “لێدانێکی سەربازی فراوان” لە دژی یەکێک لە ناوەندەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و هەروەها کەشتییە دوژمنەکان.

تا ئێستا هێشتا ڕوون نییە ئایا ئێران وەڵامی پێشنیازی ئاشتیی ئەمریکای داوەتەوە یان نا، ئەو پێشنیازەی کە سەرۆکی ئەمریکا، چاوەڕێی وەڵامەکەی دەکات. هەتا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن تاران یان بەڕێوەبەرایەتی ئەمریکاوە بڵاونەکراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

به بەشداریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆنفڕانسی بەڕێوەبردنی ئەوقافی کڵێسا بەڕێوەچوو

سەڵاح

بەندکراوێکی مەهابادی دوای ١٥ ساڵ مانەوە لە زیندان لە سێدارە درا

یاسین

هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەى عەین ئەسەد وعەدیدە کەوتوونەتە جموجۆڵ

سەڵاح