zagros news agency

دەیڤید کامیرۆن بەهۆی کرێی ئەو فڕۆکەیەی گەشتی پێکردووە ڕەخنەی لێ دەگیرێت

 

ڕەخنە لە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەگیرێت بەهۆی بەکرێگرتنی فڕۆکەیەکی گەورە بە 42 ملیۆن پاوەند، تاوەکو گەشتەکەی بۆ ئاسیای ناوەڕاست پێبکات.
ڕۆژنامەی “میرۆر” ڕایگەیاند، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، دیڤی کامیرۆن، لە هەفتەی ڕابردوو گەشتێکی بە فڕۆکەی “ئیمپرایەر لینیگ 1000” بۆ وڵاتانی “تاجیکستان، ئۆزباکستان، تورکمانستان، کازاخستان و مەنگۆلیا کرد.
داواکاری گشتی “ئیمیلی تورنبێری” لە پلاتفۆڕمی ئێکس ڕەخنەی لە دەیڤی کامیڕۆن گرت و نووسیویەتی: “هەست بەوە دەکەم کە کامیڕۆن پێویستی بەوەیە فڕۆکەیەک بەکرێ بگرێت، تاوەکو گەشتەکەی پێبکات، بەڵام ئەوە پاساو نییە، کە بە سەدان هەزار پاوەند فڕۆکەیەکی گەورە لەسەر خەرجی باج بەکرێ بگرێت.
بۆ وەڵامدانەوەی ڕەخنەکان لەسەر کامیڕۆن، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری کۆمۆنۆلێس و گەشەپێدان، گوتی: ” کاری وەزیری دەرەوە پێویستی بەوەیە کە گەشتی دەرەوەی وڵات بکات بۆ پێشخستنی بەرژەوەندییەکانی بەریتانیا، هەروەها بەهای پارە لە هەموو بڕیارەکانی گەشتکردندا لەبەرچاو دەگیرێت و تێچوونەکان بە شێوەیەکی ڕۆتینی بڵاودەکرێنەوە بۆ شەفافیەت.”
ساڵی ڕابردوو جەیمس کلیڤەرلی پێش کامیرۆن ڕەخنەی زۆری لێگیرا بەهۆی ئەوەی نزیکەی 348 هەزار پاوەندی پارەی بۆ تەرخانکرا، کاتێک هەمان جۆری فڕۆکەی بەکارهێنا لە گەشتێکی هەشت ڕۆژەدا بۆ وڵاتانی کاریبی و ئەمەریکای لاتین.

 


ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی لوبنانیش بەشداری لوتکەی عەرەبی لە بەغدا ناکات

سەڵاح

وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە

سەڵاح

لیڤەرپوڵ بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات لەسەر ئاڕن سڵۆت

یاسین