zagros news agency

ئیسرائیل: قوبەی ئاسنینی ئیسرائیل بەرگرییەکی باشی کردووە

یووڤال شتاینیتز، سەرۆکی کۆمپانیای ڕافایلی حکوومەتی بۆ پیشەسازییە بەرگرییە پێشکەوتووەکانی ئیسرائیل، لە کۆنفرانسێکدا تیشکی خستە سەر تواناکانی سیستەمی بەرگریی وڵاتەکەی. ناوبراو لەو کۆنفرانسەدا کە لە لایەن “ناوەندی ئورشەلیم بۆ ئاسایش و کاروباری دەرەوە” ڕێک خرابوو، ڕای گەیاند: لە کاتی هێرشی گرووپی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ـەوە، حەماس لە غەززە و گرووپی حیزبوڵڵا لە لوبنان بە گشتی نزیکەی ٤٠ هەزار مووشەکیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە.
شتاینیتز ئاشکرای کرد: قوبەی ئاسنین زۆربەی ئەو مووشەکانەی تێک شکاندووە و ڕێژەی سەرکەوتنەکە هەرچەندە ١٠٠ لەسەد نەبووە، بەڵام زۆر لەو ڕێژەیە نزیک بووە و گەیشتووەتە ٩٨ تا ٩٩ لەسەد؛ کەواتە هەرچەندە سیستەمەکە بێ کەموکوڕی نییە، بەڵام نزیکەی بەو شێوەیە کار دەکات. ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ٢٠٢٤ و لە دوو خولی پێکداداندا، نزیکەی ١٥٠٠ مووشەکی بالیستیکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و تەنیا چەند دە دانەیەک تێک نەشکێندراون. شتاینیتز جەختیشی کردەوە کە هیچ کێشەیەکی کەمیی مووشەکی تێکشکێنەریان نەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جەی دی ڤانس بۆ شەرع: کێشەکانتان لەگەڵ کورد بە ئاشتی چارەسەر بکەن

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى به‌ريتانيا، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

یاسین

ئاگادارییەک لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

یاسین