zagros news agency

سوپای ئەمریکا: پێنج درۆنی هەڵدراوی حوسیانمان لە دەریای سوور تێکشکاند

سوپای ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند پێنج دڕۆنیان لە ئاسمانی دەریای سووردا پێکاوە.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) ئەم دڕۆنانەی بە “مەترسییەکی نزیک بۆ سەر ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکانی ناوچەکە” ناوبرد. ئەم هەڵمەتەی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی نیسان لە نێوان کاتژمێر ١:٤٨ بۆ ٢:٢٧ی بەیانی بە کاتی سەنعا کراوە.
فەرماندەیی نێوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەم بەیاننامەیەدا باسی لەناوبردنی ئەم دڕۆنانەی نەکردووە. بەڵام نووسیویەتی “ئەم کارانە بۆ پاراستنی ئازادی کەشتیوانی و سەلامەتترکردنی زەریا نێودەوڵەتییەکان بۆ کەشتییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان و بازرگانییەکان دەکرێن”.
ویلایەتە یەکگرتووەکان هاوپەیمانییەکی دەریایی بۆ پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریادا دەست پێکردووە و هەروەها هێرشی ئاسمانی پێشوەختەی بۆ سەر خاکی حوسییەکان لە یەمەن کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی هەرەشەکانی ترەمپ ناکۆکی سیاسی لە ئیسرائیل دروست بووە

گوران

هاوسەرۆکی دەبەپە: کورد لە بەدەستهێنانی ستاتۆ لە هەموو کاتێک نزیکترە

یاسین

یەکەم گەشتی ئاسمانیی لە دیمەشقه‌وه‌ ئەنجامدرا

سەڵاح