zagros news agency

ئێران سکاڵا لەسەر ئەمریکا تۆمار دەکات

حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕای گەیاند لە دیوانی نێوبژیوانیی ئێران و ئەمریکا لە لاهای هۆڵەندا، سکاڵای لەسەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تۆمار کردووە.
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران، ئەم سکاڵایە حکوومەتی ئەمریکا بە پێشێلکردنی بەندەکانی ڕێککەوتننامەی جەزائیر تۆمەتبار دەکات؛ ئەو ڕێککەوتنەی ساڵی ١٩٨١ بە نێوەندگیریی جەزائیر واژۆ کرا و کۆتایی بە تەنگژەی بارمتەگرتنی دیپلۆماتە ئەمریکاییەکان لە ئێران هێنا.
“شەڕی ١٢ ڕۆژە، ئەو هێرشانەی لە ٩ی ڕەشەمە (٢٨ی شوبات) دەستیان پێ کرد و هەروەها گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا” بەشێکن لە سکاڵاکانی ئێران. بە گوێرەی ڕێککەوتننامەی جەزائیر، ئەمریکا بەڵێنی داوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەست لە کاروباری ناوخۆیی، سیاسی و سەربازیی ئێران وەرنەدات.
ئێستا دوو سکاڵای دیکەی ئێران بەرانبەر ئەمریکا لە دادگای نێودەوڵەتیی داد بەردەوامن؛ یەکێکیان پەیوەندیی بە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی (برجام) هەیە و ئەوی دیکەیان سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی دوو ملیار دۆلار لە داراییەکانی بانکی ناوەندیی ئێرانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەردۆغان: پەکەکە لە وەرگرتنی پێشوانیی نێودەوڵەتی بە ئەنجام نەگەیشتووە

یاسین

کیێڤ هۆکاری بەردەوامیی شەڕ ئاشکرا دەکات

سەڵاح

به‌غدا.. خۆپیشاندانی ده‌رچوانی به‌شه‌ پزیشكییه‌كان، له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ڕیوه‌ ده‌چێت

یاسین