zagros news agency

‎پوتین: هاوکاریی نزیکی نێوان موسکۆ و پەکین لە ژێر ‎بارودۆخی ئاڵۆزی جیهانی پێویستە

سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین، جەختی لەسەر پێویستی هاوکاریی نزیکی نێوان موسکۆ و پەکین کردەوە لە سایەی بارودۆخی ئاڵۆزی نێودەلەتیەکانی ئێستا.

پوتین لە دیدارێکی لەگەڵ سەرۆکی چین، شی جین پینگ، لە پەکین وتی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات گەیشتوونەتە ئاستێکی بێ وێنە، هەروەها بانگهێشتی شی کرد بۆ سەردانی ڕووسیا لە ساڵی داهاتوو.

سەرۆکی ڕووسیا وتی: «هاوکاریی ئێمە لە بابەتەکانی سیاسەتی دەرەوە یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی جێگیری لە ئاستی جیهاندا. لەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ئێستادا، هاوکاریی نزیکی ئێمە زیاتر لە هەر کاتێک پێویستە».

ئەو زیادیکرد: ئێمە کار دەکەین بۆ زیادکردنی هاوئاهەنگی لە نێوان خۆماندا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، گروپی بریکس، گروپی بیست و سەکۆکانی دیکەی نێودەوڵەتی. هەروەها بەردەوام دەبین لە هاوکاریی چالاک لەگەڵ ڕێکخراوی هاوکاریی شەنگهای.

بەپێی وێنە و ڤیدیۆیەکانی بڵاوکراوە لەلایەن میدیای ڕووسییەوە، شی جین پینگ و ڤلادیمیر پوتین ڕۆژی چوارشەممە لە هۆڵی گەورەی گەل لە پەکین دەستیان بە گفتوگۆکان کرد.

پوتین هەوڵدەدات لە ڕێگەی ئەم گفتوگۆیانەوە پشتڕاستی لە توندوتۆڵی هاوپەیمانی نێوان ڕووسیا و چین بکاتەوە، ئەویش دوای چەند ڕۆژێک لە سەردانی سەرۆکی ئەمریکا، دونالد ترامپ، بۆ پایتەختی چین.

هەواڵی پەیوەندیدار

شێخ نیاز نەقشبەندی: تیروپشک بۆ ناوی حاجیانی ئەمساڵ دەکرێت

سەڵاح

بۆچی ناوەڕاستی ساڵ کاتێکی نموونەیییە بۆ دۆزینەوە و دیاریکردنی ئامانجی نوێ؟

یاسین

مالیكی: دەبێت ئاگاداری پاشماوەکانی داعش و بەعس بین، ئەمانە ئامرازی ئاژاوەگێڕی پێکدەهێنن

سەڵاح