ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کۆریای باشور پیۆنگ یانگ تۆمەتباردەکات بە مەشقپێکردنی حەماس

 

دەزگای هەواڵگری کۆریای باشوور دەڵێت، پێدەچێت پیۆنگ یانگ و حەماس لە چەند بوارێکدا پەیوەندیان هەبێت، لەوانە “مەشقی سەربازی و ئاڵوگۆڕی ئەزموون”.
دەزگای هەواڵگری کۆریای باشوور لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە “تیرۆری جیهانی” ڕایگەیاند: گومان هەیە لە بوونی پەیوەندی نێوان کۆریای باکوور و بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە بوارەکانی مەشقی سەربازی و ئاڵوگۆڕی تاکتیکەکان.
دەزگای هەواڵگری نیشتمانی لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ گومانەکانی پشتڕاستکردەوە کە “چەکی کۆریای باکوور لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە لە شەڕی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنرێت، سەرەڕای ئەوەی پیۆنگ یانگ چەندین جار ئەو هەواڵانەی ڕەتکردووەتەوە”.
دەزگای هەواڵگری نیشتمانی لە ڕاپۆرتەکەیدا هۆشداری داوە و دەڵێت: “ناتوانرێت ئەگەری دزەکردن و بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و گلایدەر ڕەتبکرێتەوە” لە ژێر چڕکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی چەک و هەڕەشەی زارەکی”.
ئاژانسی هەواڵی “یۆنهاپ” باسی ئەو ڕووداوەی کردووە کە لە ساڵی 1987 ڕوویدا، کاتێک بۆمبێکی چێندراو لەناو فڕۆکەیەکی کۆریای باشووردا تەقیەوە و 115 کەسی ناو فڕۆکەکە کوژران، ئەوکات پیۆنگ یانگیان تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی تەقینەوەکە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

بایربۆک: ڕووسیا مووشەکی قەدەغەکراوی بەرانبەر بە ئەورووپا دامەزراندووە

یاسین

یەکێتیی ئەورووپا سزاکانی سەر ئێرانی درێژ کردەوە

یاسین

نێوەندێکی ئیسرائیل سەبارەت بە مەترسیی تورکیا هوشداری دەدات

یاسین