بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان،ئێران هەڕەشەی کشانەوەی لە دانوستاندنەکانی لەگەڵ ئەمریکا کرد.بەپێی دوو لە سەرچاوەکان کە قسەیان بۆ ماڵپەڕی ئەکسیۆس کردووە دەلێن، لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ترەمپ بە نەتەنیاهووی گوتووە “شێت” وتۆمەتباری کردووە بەوەی بێئەمەک بووە لە بەرامبەر سەرۆکی ئەمریکا،هەروەها پلانەکەی ئیسرائیلی بۆ هێرشکردنە سەر بەیرووت راگرتووە.
بەرپرسێکی ئەمریکی ئاماژەی بەوە کردووە، ترەمپ بە نەتەنیاهوویگوتووە کە ئەگەر هەڕەشەکانی بۆ بۆردوومانکردنی پایتەختی لوبنان جێبەجێ بکات، ئەوا ئیسرائیل زیاتر لە جیهاندا گۆشەگیر دەبێت.
دوو سەرچاوە باسیان لەوە کردووە، ترەمپ بە بیری هێناوەتەوە کەیارمەتیدەر بووە بۆ ئەوەی نەتەنیاهوو نەچێتە زیندانەوە، وەک ئاماژەیەک بۆپاڵپشتییەکانی ترەمپ لە کاتی دادگاییکردنی نەتەنیاهوو بەتۆمەتیگەندەڵی.
بەرپرسە ئەمریکییەکه قسەکانی ترەمپی بۆ نەتەنیاهوو بەمشێوەیەکورتکردووەتەوە کە پێی گوتووە: “تۆ بەتەواوی شێتبوویت. ئەگەر من نەبوومایە ئێستا لە زیندان دەبوویت. من تۆم رزگار کرد. ئێستا هەمووان رقیان لێتە. بەهۆی ئەم کارانەوە هەمووان رقیان لە ئیسرائیلە.”
سەرچاوەیەکی دیکەی ئاگادار دەڵێت، ترەمپ زۆر “تووڕە” بووە و لە کاتێکدابەسەر نەتەنیاهوودا هاواری کردووە، پێی گوتووە: “ئەمە چ نەفرەتییەکەدەیکەیت؟”
بەرپرسە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ترەمپ دەزانێت کە حیزبوڵڵاهێرشی کردووەتە سەر ئیسرائیل و ئیسرائیلیش مافی خۆیەتی بەرگری لەخۆی بکات، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا هەستی کردووە کە نەتەنیاهووبە شێوەیەکی لەڕادەبەدەر هێرشەکان فراوان دەکات.

