zagros news agency

بەندکراوێکی مەهابادی دوای ١٥ ساڵ مانەوە لە زیندان لە سێدارە درا

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی‌کردەوە “ئەنوەر خزری”، بەندکراوی ئایینیی کورد دوای پازدە ساڵ مانەوە لە بەندیخانە بوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکی ئەیار لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج لە سێدارە درا.
ئەنوری خزری ڕۆژێک پێشتر بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ بەندیخانەی تاکەکەسی گوازرابووەوە .
خێزانی ئەم زیندانییە رۆژی رابردوو بۆ دوایین دیدار چووبوونە کەرەج، بەڵام بەرپرسانی بەندیخانە ڕێگایان پێ نەدان کوڕەکەیان ببینن.
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران هێشتا بە فەرمی لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە کوردەی ڕانەگەیاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەکسیۆس: تیمی ترەمپ پێی وایە ئەگەر لەگەڵ ئێران ڕێککەوتن نەکرێت، جەنگ ڕوودەدات

سەڵاح

له‌سه‌ر ناردنی مووشەکی بالیستیکی بۆ ڕووسیا، ئەمەریکا هۆشداری بە ئێران ده‌دات

سەڵاح

چیدیکە ڕووسیا لە ئاسمانی سووریا هاوکاریی ئەمریکا ناکات

سەڵاح