zagros news agency

نرخی نەوت بازاڕەکانی جیهاندا پاشەکشەی زیاتریان بەخۆوە بینی

​ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ی حوزەیرانی 2026، لەگەڵ بەردەوامیی مامەڵەکان لە بازاڕەکانی وزەدا، نرخی نەوت ڕووی لە دابەزینی زیاتر کرد و نرخەکانی پێشووی جێهێشت، ئەمەش لە ژێر کاریگەریی پێشهاتە ئەرێنییە یەک لەدوای یەکەکانی پێوەست بە کەرتی هەناردەکردنەوە.

​هەردوو نرخی نەوتی خاوی برێنت و سووکی تەکساسی ئەمریکا دوێنێ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزین، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی گەشبینی بازرگانان بە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا، کرانەوەی تەنگەی هورمز و ئامادەکارییەکان بۆ گەڕانەوەی نەوتی ئێران بۆ ناو بازاڕە جیهانییەکان.

​لە بەردەوامیی گۆڕانکارییەکانی ئەمڕۆی بازاڕدا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت دابەزینی نوێی بەخۆوە بینی و گەیشتە 77.78 دۆلار، کە بەراورد بە ئامارەکانی پێشوو (82.75 دۆلار) بە بڕی 4.97 دۆلار نزمبووەتەوە.

هاوكات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی سووکی تەکساسی ئەمریکیش پاشەکشەی زیاتری کرد و گەیشتە 74.63 دۆلار، کە ئەمەش بەراورد بە کاتی پێشوو (80.46 دۆلار) دابەزینێکی 5.83 دۆلاری نیشان دەدات.

​ئەم پەرەسەندنانە بوونە هۆی دڵنیایی بەخشین بە لایەنی دابینکردنی وزە و گەڕانەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕەکان، کە ئەوەش ڕاستەوخۆ کەمبوونەوەی فشاری لەسەر نرخەکان لە کاتی مامەڵەکاندا دروستکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەڵمانیا پێویستیی بە چوار ملیۆن کەس هێزی کار دەبێت

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا دەکات

یاسین

رۆیتەرز : سەرەڕایی رێکەوتن بەلام هێشتان هاتووچۆ لە گەرووی هورمز ئاسایی نەبۆتەوە

گوران