zagros news agency

بایرن میونخ وەڵامی ئۆفەری ڕیاڵ مەدرید دەداتەوە بۆ گواستنەوەی ئۆلێسی

 

لەماوەی ڕابردوودا هەواڵێکی زۆر هەبوو لەسەر گواستنەوەی مایکڵ ئۆلێسی ئەستێرەی یانەی بایرن میونخ لەلایەن ڕیاڵ مەدریدەوە،کە باس لەوە دەکرا مێرێنگی ئامادەیە بڕە پارەیەکی خەیاڵی بداتە یانە باڤاریەکە لەپێناو بەدەستهێنانی یاریزانەکە،بەڵام ئەمڕۆ بایرن هەموو شتێکی ڕوونکردەوە.

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی باسی لە بڕیار و وەڵامی بایرن میونخ کردوە دەربارەی ئەو بابەتە و ئاشکرای کرد ڕیاڵ مەدرید بەفەرمی داوای گفتوگۆی کردوە،بەڵام یانە باڤاریەکە ئامادە نییە بەهیچ شێوەیەک بچێتە نێو ئەو باسە و پابەندی خۆی بە مانەوەی یاریزانەکە دەربڕیوە،بەمەش ئەم دەنگۆیانە ڕەتکرانەوە،کە باسیان لە ڕازی بوونی یانەکە دەکرد.

ئۆلێسی تەمەن 24 ساڵ وەرزی ڕابردوو ئاستێکی خەیاڵی پێشکەش کرد و لەکۆی 52 یاری 22 گۆڵ و 26 ئەسیستی هەبوو،کە وەکو باشترین یاریزانی وەرز لە بۆندسلیگا هەڵبژێردرا،بۆ باڵۆندۆری ئەمساڵیش یەکێکە لە پاڵوێراوەکان.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیال مەدرید وردەکاری پێکانەکەی کۆرتوا ئاشکرا دەکات

یاسین

جام و خول.. خشتەی سەرجەم یارییەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە

یاسین

میلیتاو کێشەکەی ئەنچیلۆتی چارەسەر دەکات

یاسین