zagros news agency

دەستگیرکردنی نزیکەی ٧٧٠ کەس لە خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا

 

دوای ئەوەی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکان لە فەرەنسا بە شێوەیەکی گشتی بە ئارامی بەڕێوە چوون، لە شەوی شەممە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، جارێکی دیکە لە پاریس و چەند شارێکی دیکەی ئەو وڵاتە گرژی و پێکدادان سەری هەڵ دا.

لۆران نونز، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا گوتی: پۆلیس نزیکەی ٧٧٠ کەسی دەستگیر کردووە و ئەگەری هەیە ژمارەی دەستگیرکراوان لە درێژەی شەودا زیاتر ببێت، هەرچەندە ئەم ژمارەیە بەراورد بە هەمان کاتی شەوی شەممەی ڕابردوو کەمترە.

پۆلیس لە شارەکانی پاریس، لیۆن و تولوز بۆ بڵاوەپێکردنی گرووپە بچووکەکانی ئاژاوەگێڕ، گازی فرمێسکڕێژی بەکار هێنا. لە پایتەختی فەرەنساش دەنگی تەقینەوەی کەرەستەی ئاگرین دەبیسترا و وەزیری ناوخۆش ڕای گەیاند کە لە چەندین شوێنی جیاواز ئاگرکەوتنەوە ڕووی داوە.

وێنە بڵاوکراوەکان لە شاری مارسی، کەرەستەی سووتاو لە شەقامەکان و ئامادەبوونی هێزەکانی ئاگرکوژێنەوەیان لە شوێنی ڕووداوەکە نیشان دەدا. بە گوتەی بەرپرسان، لە هەندێک شار ئاژاوەگێڕان دەستیان کردووە بە هاویشتنی کەرەستەی جیاواز و بەردی شەقامەکان و تەنانەت هێرشیان کردووەتە سەر پۆلیس.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە هەولێر

یاسین

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

یاسین