بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو (ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە) بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە گۆڕانکاری لە دۆخی ئاسمان و دابارینی باران لە چەندین ناوچە دەکات.
کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی (٣٠-١٠-٢٠٢٦):
ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواودا دەبێت. شەپۆلێکی بارانبارین بە شێوازی پچڕپچڕ سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەستپێدەکات، پاشان درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ئیدارەی سۆران، ڕاپەڕین، پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە. لە هەندێک کاتدا بارانەکە دەبێتە تاوە باران و هەورەبرووسکەی لەگەڵدا دەبێت. لە بەرامبەردا، ئەگەری بارانبارین لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم کەمترە، و لە کاتەکانی شەودا کەشوهەوا بەرەو سەقامگیربوون دەچێت. پلەکانی گەرما لەم ڕۆژەدا نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
کەشوهەوای سبەی شەممە (٣١-١٠-٢٠٢٦):
کاریگەری شەپۆلەکە کۆتایی دێت و ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، تەنها ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری هەیە. پلەکانی گەرماش بەراورد بە ڕۆژی هەینی کەمێک بەرزتر دەبنەوە.
سەبارەت بە بارودۆخی با و مەودای بینین لە هەردوو ڕۆژەکەدا، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (١٠-٢٠ کم/ک) و ئاراستەکەی باکووری خۆرهەڵات دەبێت، هەروەها مەودای بینین لە نێوان (٨ – ١٠) کم دا جێگیر دەبێت.
پێشبینی بەرزترین پلەکانی گەرمای شارەکان بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
- گەرمیان: ئەمڕۆ ٣٢ پلە و سبەی ٣٢ پلەی سیلیزی دەبێت.
- هەڵەبجە: ئەمڕۆ ٢٧ پلە و سبەی ٢٧ پلەی سیلیزی دەبێت.
- چەمچەماڵ: ئەمڕۆ ٢٧ پلە و سبەی ٢٧_پلەی سیلیزی دەبێت.
- هەولێر: ئەمڕۆ ٢٦ پلە و سبەی ٢٧ پلەی سیلیزی دەبێت.
- سلێمانی: ئەمڕۆ ٢٤ پلە و سبەی ٢٦ پلەی سیلیزی دەبێت.
- زاخۆ: ئەمڕۆ ٢٣ پلە و سبەی ٢٦ پلەی سیلیزی دەبێت.
- دهۆک: ئەمڕۆ ٢٣ پلە و سبەی ٢٥ پلەی سیلیزی دەبێت.
- پیرمام: ئەمڕۆ ٢١ پلە و سبەی ٢٣ پلەی سیلیزی دەبێت.
- سۆران: ئەمڕۆ ٢٠_پلە و سبەی ٢١ پلەی سیلیزی دەبێت.
- حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ ١٥ پلە و سبەی ١٦ پلەی سیلیزی دەبێت.

