zagros news agency

هۆشیار زێباری و نووری مالیکی جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆکان بۆ بەهێزکردنی پرۆسەی سیاسی دەکەنەوە

لە چوارچێوەی سەردانە دیپلۆماسی و سیاسییەکانی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەغدا، ڕۆژی یەکشەممە 5ی تەموزی 2026، شاندێکی باڵای پارتی بە سەرۆکایەتیی بەڕێز “هۆشیار زێباری”، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی، لەگەڵ بەڕێز “نووری مالیکی”، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، کە بەڕێز “فارس عیسا” سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئامادەی بوو، گفتوگۆیەکی چڕ و هەمەلایەنە سەبارەت بە دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە ئەنجامدرا. هەردوولا پێداچوونەوەیان بە دۆخی گشتیی وڵاتدا کرد و تیشکیان خستە سەر ئەو بابەتە هەنووکەییانەی کە جێی بایەخی هاوبەشی هەردوولان.

تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە، جەختکردنەوە بوو لەسەر پێویستیی تەواوکردنی کابینەی حکومەتەکەی “عەلی ئەلزەیدی” سەرۆکوەزیرانی عێراق. لەم بارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاڵپشتیکردنی بەرنامە و دەستپێشخەرییەکانی حکومەتی نوێ، بە ئامانجی چەسپاندنی پایەکانی ئاسایش و سەقامگیری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی شایستە بە هاووڵاتییان.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، شاندی پارتی و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن لە نێوان سەرجەم هێزە سیاسییەکان کردەوە. ئاماژەیان بەوە دا کە پەرەپێدانی پرۆسەی سیاسی و دروستکردنی کەشێکی ئەرێنی و بنیاتنەر، تەنیا ڕێگەیە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و خزمەتکردن بە بەرژەوەندیی گشتیی وڵات.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیندزی گرام: ئەو هەموو كەشتییە جەنگییە نەهاتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەر ئەوەی كەشوهەواكەی خۆشە

سەڵاح

لە تورکیا ١٦ هەزار کەس به‌هۆی قوربانی‌کردنی ئاژەڵان بریندار بوون

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین