ئەمڕۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای 23 ساڵ ڕایگەیاند واز لەیاری نێودەوڵەتی دەهێنێت و چیتر درێسی هەڵبژاردەی پورتوگال ناپۆشێتەوە ئیدی بۆ ئیدی بۆ هەتا هەتایە درێسەکەی هەڵدەواسێت و ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی نیشتیمانی خۆی دەکات.
لەسەر بابەتی وازهێنانەکەی جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان لەڕێی ئینستاگرامەکەی خۆی پەیامێکی ئاڕاستەی ڕۆناڵدۆ کرد و وتی؛کەم یاریزان هەیە لەمێژوودا وەکو ڕۆناڵدۆ لەنێو دڵی هاندەران جێگای خۆی کردبێتەوە،ڕۆناڵدۆ یاریزانێکە دووبارە بوونەوەی زۆر ئەستەمە و ئیلهام بەخشی ئەو یاریزانە کەم وێنەیە،کە توانیویەتی ملیۆنان کەس یەکبخات تاکو شانازی بە پورتوگالەوە بکەن.
لەدوایین قسەکانیدا ئینفانتینۆ وتی؛سوپاس ڕۆناڵدۆ بۆ ئاستی بەرزت،سوپاس بۆ ساتە لەبیر نەکراوەکانت،بۆ ئەو بەشدارییە گەورەیەی کردت لە وەرزشەکەماندا،تۆ بەشانازییەوە درێسی پورتوگالت پۆشی و ژیانی وەرزشی نێودەوڵەتیت بۆ هەمیشە وەکو شانازی بەشێکی تۆپی پێ دەمێنتەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

