zagros news agency

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ کۆنسوڵخانە و نوێنەری وڵاتان کۆبووەوە

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٥/١١/٢٠٢٦ لە دەستپێشخەرییەکی دیبلۆماسیدا د. ڤاڵا فەرید سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی لە کۆنسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان کرد.

‎لە دیدارێکدا کە هەر یەک لە ڕامی نووری جێگری سەرۆکی پەرلەمان و مونا نەبی نادر قەهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ئامادەی بوون، تیشکخرایە سەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و جەخت لە پاراستنی قەوارەی دەستووری و شەرعی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

‎د. ڤاڵا فەرید سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی لە گرنگی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بە گوێرەی ماددەکانی (٤٦، ٤٧، ٤٨) لە یاسای ژمارە (١) ی ساڵی ( ١٩٩٢) و پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان کرد و بە هەنگاوێکی پێویستی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دانا، هاوکات ڕایگەیاند؛ دووساڵ دواکەوتن لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان کاریگەری نەرێنی نەک تەنیا لەسەر پڕۆسەی یاسایی هەرێمی کوردستان هەبووە، بەڵکو مەترسی لەسەر مانەوە وپاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دروستکردبوو، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە سەرجەم فڕاکسیۆنەکانی نێو پەرلەمان بگەڕێنەوە بۆ بەجێ گەیاندنی ئەرکی پەرلەمانیی خۆیان کە بریتیە لە یاسادانان و چاودێری، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو کە کاراکردنەوەی پەرلەمان دژی هیچ هێز و لایەنێکی سیاسی نیە و لە بەرژەوەندی هەموو لایەن و پێکهاتەکانە.

دواتر جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمانی کوردستان جەختیان لە وتەکانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کردەوە و کاراکردنەوەی پەرلەمانیان بە گرنگ خستەڕوو بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی مافی سەرجەم پێکهاتە و ئاین و ئاینزاکانی هەرێمی کوردستان.

‎ لەلایەن خۆیانەوە کۆنسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان دەستخۆشیان لە هەنگاوی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کرد بۆ پێشخستنی پرۆسەی دیموکراتی لە هەرێمی کوردستاندا و هیوایان خواست لە داهاتووشدا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پەرلەمانی کوردستاندا پتەوتر بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

تێچووی بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق دەگاتە نزیكەی شەش ترلیۆن دینار

یاسین

سعوودیە؛ هێلیکۆپتەرێکی كۆمپانیای ئارامکۆ تێکشکا، ١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

سەڵاح

هەولێر… دوو رووداوی ئاگر كەوتنەوە روویاندا

دڵشاد