zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا کرد

شەوی ڕابردوو یەکشەممە 2026/7/12، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، لە بەغدا، بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانییەکەدا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران، هەروەها دەربارەی بەرنامەی سەردانی چاوەڕوانکراوی بەڕێز سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن بیروڕایان گۆڕییەوە. له‌مباره‌يه‌وه‌ جەختیان لەسەر گرنگيى سەردانه‌كە له‌ بەرژەوەندیی عێراق و بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانيدا کردەوە.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، داكۆكى له‌ پێشخستنی زمانی گفتوگۆ و لێکگەیشتن و ڕەتکردنەوەی شەڕ و پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان له‌ ناوچه‌كه‌ كرا و ئامادەیيی عێراقی نیشان درا بۆ ئەوەی ببێتە ناوچەی بەیەکگەیشتن و پەرەپێدانی بەرژەوەندییەکانی گەلانی ناوچەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەعرەجی: ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران هەنگاوێکی گرنگە و لە بەرژەوەندیی ناوچەکە و جیهانە

یاسین

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: نمرەی هەموو پۆلە ناکۆتاکان لە ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن) بەردەستە

سەڵاح

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور دەکات

دڵشاد