پیاوێک لە دادگا سکاڵایەکی یاسایی دژی کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای تۆمار کرد بەهۆی ئەوەی هاوسەرەکەی مۆدێلی ژیریی دەستکردی چات جی پی تی فۆڕ ئۆی بەکارهێناوە بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی ورد لەسەر چۆنیەتی ژەهراویکردنی لە ڕێگەی دەرمان و ڕووەکە ژەهراوییەکانەوە لە سکاڵاکەدا هاتووە کە سیستمە زیرەکەکە نەک هەر وەڵامی داواکارییەکانی داوەتەوە بەڵکو پێشنیاری کردووە چۆن ژەهرەکە لەناو خواردنەوەی وزەبەخشدا بشاردرێتەوە بێ ئەوەی هەستی پێ بکرێت ئەمەش نیگەرانییەکی قووڵی لای شارەزایانی تەکنەلۆژیا دروست کردووە سەبارەت بە لاوازیی کۆنترۆڵە ئەمنییەکان و فلتەرەکانی سەلامەتی لە مۆدێلە پێشکەوتووەکانی ژیریی دەستکرددا کە مەترسی لەسەر گیانی مرۆڤ دروست دەکەن.

