zagros news agency

“فارس عيسا” پێشوازى له‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ده‌كات

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تەمموزی 2026، بەڕێز فارس عیسا سه‌رۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، پێشوازیکرد لە بەڕێز “محەمەد ئەلحافز” سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، وشاندێكى ياوه‌رى پێكهاتوو له‌ نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی پەیوەست بە وەرزش.

لە میانی دیدارەکەدا، باسیان لە بارودۆخی سیاسی گشتی وڵات کرد، بەتایبەتی لە پارێزگای کەرکوک، و هەروەها ڕێگاکانی پاراستن و پتەوکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان پێکهاتە جیاجیاکانی پارێزگاکەدا.

هەروەها هەردوولا، باسیان لە دیارترین ئاستەنگ و ناکۆکییە سیاسییەکان کرد لە پارێزگای کەرکوک، و ڕێگاکانی ڕووبەڕووبوونەوەیان لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بکات و سەقامگیری بپارێزێت.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، شاندی ميوان دەستخۆشییان لە هەوڵەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، لە پتەوکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە هاوکارە لە چەسپاندنی هاوبەشی و خزمەتکردنی به‌رژه‌وه‌ندى گشتى.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی دەستپێکی پەخشی کەناڵی شەمس

یاسین

بەهۆی پرۆژەكانی پارتییەوە (گوگڵ ماپ) ناچارە هەفتانە خۆی ئەپدەیت بكاتەوە

یاسین

دکتۆر چیمەن بارزانی: قەوارەی هەرێم بەرهەمی سەد ساڵ خەبات و خوێنی شەهیدانە و ڕێگە نادەین موزایدەچییە سیاسییەکان یاری بە چارەنووسی گەلەکەمانیەوە بکەن

دڵشاد