zagros news agency

عارف ڕوشدی بۆ زاگرۆس: بڕیارەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بیرکردنەوەی شوڤینیانەی بەغدایان ئاشکرا کرد

 

سیاسەتمەداری کورد، عارف ڕوشدی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس ڕایگەیاند ئەو بڕیارانەی ئەمڕۆ لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە دەرکراون، بەبێ پەردە ڕاستی بیرکردنەوەی شوڤینیانەی دەسەڵاتی حوکمڕانی لە بەغدایان خستە ڕوو، و جەختی کردەوە کە پێویستە دەسەڵاتدارانی عێراق پەند لە مێژوو وەرگرن و خۆیان لە هەڵدێران بپارێزن.
عارف ڕوشدی ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیارەکانی ئەمڕۆی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە عەقڵییەتی شوڤینی لە دەسەڵاتی بەغدادا بەردەوامە و بە ڕوونی دەردەکەوێت. هاوکات هۆشداری دا کە باشتر وایە لایەنە حوکمڕانەکانی عێراق سوود لە ئەزموون و ڕووداوەکانی مێژوو وەرگرن تا دووچاری هەڵدێران و لێکەوتەی نەخوازراو نەبن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئەو سیاسەتمەدارە کوردە جەختی لەسەر هەڵوێست و بڕیاری ناوخۆیی کردەوە و ڕایگەیاند: “ئێمەی کوردستانی دەبێت بڕیار بدەین؛ سەرفرازی و شکۆداریمان لە یەکگرتوویی و یەکڕیزیماندایە و بێجگە لە خۆمان کەس پشت و پەنا و دۆستی هەتا سەرمان نابێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئاستانی گەڕی دووەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا، گڕۆسی سەردانی تاران دەکات

سەڵاح

بۆ تاوتوێكردنی‌ فرۆشتنی فڕۆکەی F-35 بە تورکیا، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهۆ هەڵوەشاندەوە

سەڵاح

سلێمانی… سبەی پڕۆژەی بەرزەپردی کانیسپیکە دەكرێتەوە

سەڵاح